ئەردۆغان ستایشی حكومەتی عیراق دەكات
  2022-05-03       528       

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق پیرۆزبایی جەژن لە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا دەكات.

ئاوێنه‌: نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عیراق بڵاویكردەوە مستەفا كازمی و رەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییەكی تەلەفۆنیان ئەنجامداوەە هەردوولا جەژنی رەمەزانیان لە یەكتر پیرۆز كردووە.

ئاماژەی بەوەشداوە كە لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا سەرۆك وەزیرانی عیراق، هیوای باشترینی بۆ حكومەت و گەلی توركیا خواستوە، لای خۆشیەوە ئەردۆغان هیوای بەردەوامی سەقامگیری و خۆشگوزەرانی بۆ گەلی عیراق خواستوەو پەرۆشی خۆشی بۆ زیاتر هاریكارییە دووقۆڵییەكانی نێوان عیراق و توركیا نیشانداوە.

ئاماژە بەوەشكراوە كە ئەردۆغان ستایشی هەوڵەكانی حكومەتی عیراقی بە سەرۆكایەتی كازمی كردوە لەوەی رۆڵی هەیە لە ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكەو پتەوتری كردوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×