قەیس خەز عەلی: ئەگەر هەڵبژاردن دووبارە بکرێتەوە هەندێک لایەن شۆک دەبن
  2022-05-03       603       

ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی عەسایب ئەهلولحەق رایگه‌یاند، ئەگەر هەڵبژاردن دووبارە بکرێتەوە، هەندێک لایەن شۆک دەبن.

قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتی عەسایب ئەهلولحەق لە میانی بەشداریکردنی لە رێوڕەسمی نوێژی جەژندا رایگەیاند: "زۆربەی لایەنە براوەکانی هەڵبژاردن تێگەیشتوون لەوەی، دەنگی پێویست لە دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردنەکان بەدەست ناهێنن، ئەگەر هەڵبژاردن دووبارە بکرێتەوە هەندێک لایەن شۆک دەبن".

وتیشی: "ئەگەر لایەنی بەرامبەر دەستپێشخەرییەکی هەبێت و مافی زۆرینە بپارێزێت، ئەوا بەڕێزەوە مامەڵەی لەگەڵدا دەکەین و جیا لەمەش، چوارچێوەی لەم هەفتەیەدا دەستپێشخەرییەکی دەبێت بۆ لایەنەکان دەنێریت".

ئەو ماوە نزیکبووەتەوە کە موقتەدا سەدر، سەرۆکی رەوتی سەدر بۆ چوارچێوەی هەماهەنگی دیار کردبوو کە لە ماوەی 45 رۆژدا بتوانن کابینەی حکومەت پێکبێنن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×