شاسوار عەبدولواحید: ئەگەر راست دەكەن فریای باخچەكانی سلێمانی بكەون
  2019-06-22       2653       

شاسوار عەبدولواحید، سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ‌ رایدەگەیەنێت باخچەكانی سلێمانی هەموی وشك بوە كەچی بەرپرسان یەك نەمامی بچوك دەچێنن، دەشڵێن "برۆن ئەگەر راست دەكەن فریای باخچەكانی سلێمانی بكەون.



ئاوێنە: شاسوار عەبدولواحید، سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ‌ لەلاپەرەی تایبەتی خۆی لەتۆری كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویەتی " باخچەکانی سلێمانی هەموی وشک بوە لە بێ ئاویدا، کەچی بەرپرسانی حکومی و دەسەلات یەک نەمامی بچوک دەچێنن، بە حساب بۆ هاوکاری ژینگە و زیادکردنی سەوزایی،  بڕۆن گەر راست دەکەن فریای باخچەکانی سلێمانی بکەون".



دەشڵێت "ئەوە ئێمە بەم ئیمکانیەیە کەمەی خۆمانەوە بریارمان دا کە سەد تەنکەر ئاو بۆ باخچەکانی سلێمانی دابین بکەین لە بری یەک نەمام جاندن، هیوادارین بەرپرسانی حکومەتیش ئاورێک لەم شارە و لە هەرێمی کوردستان بدەنەوە و واز لە خۆدەرخستن و شتی بچوک و فریودان بهێنن".

دەقی نوسینەكە


موزایەدەیەکی تریشمان لی قبول کەن:


باخچەکانی سلێمانی هەموی وشک بوە لە بێ ئاویدا، کەچی بەرپرسانی حکومی و دەسەلات یەک نەمامی بچوک دەچێنن، بە حساب بۆ هاوکاری ژینگە و زیادکردنی سەوزایی.

بڕۆن گەر راست دەکەن فریای باخچەکانی سلێمانی بکەون.


ئەوە ئێمە بەم ئیمکانیەیە کەمەی خۆمانەوە بریارمان دا کە سەد تەنکەر ئاو بۆ باخچەکانی سلێمانی دابین بکەین لە بری یەک نەمام جاندن، هیوادارین بەرپرسانی حکومەتیش ئاورێک لەم شارە و لە هەرێمی کوردستان بدەنەوە و واز لە خۆدەرخستن و شتی بچوک و فریودان بهێنن.


خۆش ئەوەیە بۆ نەمامێک کە دەیچێنن و نرخەکەی ٥،٠٠٠ دینارە، کامێرامانێک و ئیدیتەرێک و دەرهینەریک و یەک دنیا ستاف دەهینن تا تەسویری نەمامچاندنەکەی ئەوان بکەن.

لەوەش سەیر تر ئەوەیە کە بە هۆی بێ ئاویەوە ئەو نەمامەی ئەوان دەیچێنن وشک دەکات.


باشە ئەگەر درۆ و سیناریۆ نەبێت، ئەم بەرپرسە فاشیلە حکومەیانە چی دەکەن و رۆژانە جۆن کات بەسەر دەبەن؟

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×