رێژەی هەڵاوسان لە توركیا بەرزترین ئاستی لە دو دەیەی رابردودا تۆمارکرد
  2022-05-06       426       

پەیمانگای ئاماری تورکیا چەند ئامارێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هاتووە، رێژەی هەڵاوسان لەسەر بنەمای ساڵانە بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە، لە مانگی نیساندا گەیشتوەتە 69.97% بەمەش سەرجەم پێشبینییەکانی تێپەڕاندوەو بەرزترین ئاستییەتی لە 20 ساڵی رابردویدا.

ئاوێنە: پەیمانگای ئاماری تورکیا لە راپۆرتێكدا باسی لەوەشكردوە كە هۆکاری ئەو بەرزبونەوە بەرچاوەش بۆ جەنگی روسیا و ئۆکرانیا دەگەڕێنێتەوە، هەروەها بەرزبونەوەی نرخی کاڵا سەرەکییەکان دوای داڕمانی لیرە لە کۆتاییەکانی ساڵی رابردو، هۆکارێکی دیکەیە بۆ بەرزبونەوەی رێژەی هەڵاوسان.

هاوکات ئاماژەی بەوە بەوەشكردوە كە رێژەی هەڵاوسان لەسەر بنەمای مانگانە بەرێژەی 7.25% بەرزبوەتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×