بەختیار شاوەیس، پەرلەمانتاری خولی چوارەمی پەرلەمانی عێراق ئەو دەستپێشخەرییانە بە "موزایەدەی سیاسی" ناودەبات كە لایەنە عێراقییەكان بۆ تێپەڕاندنی داخرانی سیاسی لە عێراق دەیانخەنەڕو. دەشڵێت: دۆخه‌که لەدوای جەژنیش هیچ پێشکه‌وتنێک به‌خۆیه‌وه نا‌بینێت، عێراق به‌رده‌وام ده‌بێت له‌و داخرانە سیاسییه‌ی تێی كەوتوەو ئاسۆی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان نابینرێت.
ئاوێنە: بەختیار شاوەیس لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ بەشی كوردی دەنگی ئەمریكا، كە ئەمڕۆ هەینی، بڵاوكراوەتەوە سەبارەت بە دەستپێشخەرییەکانی لایەنە عێراقییەکان بۆ دەربازبون لە داخرانی سیاسی كە وڵات تێی كەوتوە رایگەیاند"له‌ڕاستیدا من پێموایه ئه‌م ده‌ستپێشخه‌ریانه به‌تایبه‌تی ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ی کە چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی کردی هیچ شتێکی تازه‌ی تێدانه‌بو، ته‌نها دوباره‌کردنه‌وه‌ی ئه‌و فکره و بیروبۆچونانه‌ی خۆیان بو که له‌پێشتردا هه‌یانبوه، له‌به‌رامبه‌ریشدا موقته‌دا سه‌در وه‌ڵامیدانه‌وه به‌ڕونی و پێی وتن که ده‌ستپێشخه‌ریه‌که ڕه‌تکراوه‌ته‌وه‌و قبوڵناکرێت."
ئاماژەی بەوەشدا كە "بۆیه له‌دوای جه‌ژنیش پێموایه دۆخه‌که هیچ پێشکه‌وتنێک به‌خۆیه‌وه نه‌بینێت و ئه‌م ده‌ستپێشخه‌ریانه زیاتر عێراق به‌ره‌و بنبه‌ستی سیاسی ده‌بەن، لایه‌نه‌کان سورن له‌سه‌ر ئه‌و داواخوازیانه‌ی که هه‌یانبوه."
بەختیار شاوەیس جەختی كردۆتەوە كە "ئه‌وه‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و ئه‌وه‌ی سه‌درییه‌کان هه‌رهه‌مویان ده‌ستپێشخه‌ریه‌کن بۆ موزایه‌ده نه‌ک ده‌ستپێشخه‌ری بۆ چاره‌سه‌رکردن."
ئەو پەرلەمانتارەی خولی پێشوی پەرلەمانی عێراق هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە "بڕیاری دادگای فیدڕاڵی کارێکی کردوه هیچ لایه‌کیان ناتوانن حکومه‌ت به‌بێ ئه‌وی تریان پێکبهێنن، هیچ لایه‌نێکیشیان ناتوانن به‌ته‌نها حکومه‌ت پێکبهێنن، چونکه نیسابیان هه‌یه بۆ په‌کخستنی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆمار هه‌م به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه بۆیه دۆخه‌که به‌ره‌و ئاڵۆزی ده‌ڕوات."
بەختیار شاوەیس هێمای بۆ ئەوە كردوە كە "ئه‌گه‌ر حکومه‌تیش پێکبهێنرێت، بۆنمونه له دو مانگی داهاتودا، به‌بڕوای من ئه‌و حکومه‌ته ته‌مه‌نی کورت ده‌بێت، چونکه ده‌ستتێوه‌ردانێکی گه‌وره‌ی ئیقلیمی و ده‌ره‌کی له‌سه‌ر مه‌یدانی سیاسی عێراقی و له‌سه‌ر ڕای فراکسیۆنه‌کان و له‌سه‌ر ڕای سه‌رکرده سیاسیه‌کان هه‌یه."
هەروەها پێشی وایە "ئه‌گه‌ره‌کان به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چن ڕه‌نگه داوای هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت بکرێت گومانیشم هه‌یه له‌وه‌ی ئه‌وه‌ش چاره‌سه‌ر بێت، عێراق به‌رده‌وام ده‌بێت له‌و داخرانە سیاسییه و ئاسۆی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان له‌دوره‌وه نابینرێت."