بەهۆی ئەو خۆڵبارینەی چەند پارێزگایەکی عێراقی گرتووەتەوە، هەزاران کەس باری تەندروستیان تێکدەچێت و گەیەنرانە نەخۆشخانەكان.
ئاوێنه: وەزارەتی تەندروستی عێراق بڵاویكردەوە، بەهۆی كاریگەری ئەو خۆڵبارینەی ڕووی لە عێراق كردووە زیاتر لە پێنج هەزار کەس براون بۆ نەخۆشخانەکانی عێراق، لەوانە لە بەغدای پایتەخت.
ماوەی چەند ڕۆژێكە خۆڵبارینێكی چڕ عێراق و هەرێمی كوردستانی گرتووتەوە و مەودای بینین بۆ كەمكترین ئاست دابەزیوە و كاریگەری خراپی لەسەر ژینگە و تەندروستی هاوڵاتیان كردووە.