بەرهەم ساڵح‌و مستەفا کازمی باس لەچارەسەری کێشەکان دەکەن
  2022-05-07       406       

د. بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق لەبەغدا پێشوازیکرد لەمستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق‌و چەند پرسێکی تایبەت بەوڵاتیان تاوتوێ کرد. 

ئاوێنه‌: به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق، د. بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ شەممە لەبەغدا پێشوازیکرد لە مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لەدیدارەکەدا بارودۆخی وڵات تاوتوێکرا و دوپاتکرایەوە لەگرنگی بەرقەرارکردنی ئاسایش و سەقامگیری و بەگژاچونەوەی پاشماوەکانی تیرۆر و رێگەگرتن لەھەر هەوڵێک بۆ بەئامانجگرتنی ئاسایشی هاوڵاتیان، ھەروەھا جەختکرایەوە لە پێویستی پشتیوانیکردن لە ھێزە ئەمنییەکان، تاوەکو کارەکانی خۆیان بە باشی ئەنجام بدەن بۆ روبەڕوبونەوەی تیرۆر.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا سەبارەت بە دۆخی سیاسی وڵات گفتوگۆکرا و جەختکرایەوە لەگرنگی سازان و یەکڕیزی و بەهێزکردنی بەرەی نیشتمانی بۆ بەرەنگاربونەوەی ئاڵینگارییە جۆراوجۆرەکان و پشتیوانیکردن لەدیالۆگ بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان بە ئاڕاستەی ھێنانەئاراوەی داواکارییە نیشتمانییەکان، لە ھەموشی گرنگتر ھێنانەدی داوا رەواکانی خەڵک لە روی خزمەتگوزاری و بژێوی ژیان و پێویستی چەسپاندنی ئاسایش و ئارامی عێراق.


 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×