بەعسییەكان ئامادەكاری دەكەن بەشداری هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق بكەن
  2022-05-08       729       

مەحمود مەشهەدانی، سەرۆكی پێشووی پەرلەمانی عێراق و سیاسەتمەداری سوننە ئاشكرایكرد، كە رەغد كچی سەدام حوسێن سەرۆكی پێشووتری عێراق كار بۆ گەڕانەوەی دەسەڵاتی بەعسییەكان دەكات.

ئاوێنە: مەحمود مەشهەدانی ئاشكراشیكرد، رەغد بانگەشە بۆ شكستی سیستمی سیاسی عێراق دەكات‌و دەڵێت سیستمەكە بەتەواوی تووشی ئیفلیج بووە، بۆیە پێویستی بە گۆڕانكارییە.

ئەو سیاسییە عێراقییە ئەوەشی ئاشكراكردووە، رەغد لە چوارچێوەی هەڵمەكەی ئێستا ئامادەكاری دەكات، وەك بەعسییەكان بەشداری هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق بكەن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×