جاسم فه‌لاحی، وه‌زیری ژینگه‌ی عێراق رایگه‌یاند، هاوینێكی وشك و گه‌رممان له‌به‌رده‌مه و پله‌ی گه‌رما ده‌گاته سه‌رووی 50 پله‌ی سه‌دی.
ئاوێنه: ئەمرۆ دووشەممە، جاسم فەلاحی وەزیری ژینگەی عێراق ئاشکرایکرد، عیراق زۆرترین زیانی به‌ركه‌وتووه به هۆی گۆڕانكارییه‌كانی كه‌ش و هه‌واوه، پلەکانی گەرما بە شێوەیەکی زۆر بەرزدەبنەوە.
روونیشیكرده‌وه، شه‌پۆله‌كانی خۆڵبارینی ئه‌م رۆژانه‌ی دوایی، سه‌رچاوه‌كه‌یان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بوو. ئێمه چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر هۆشداریمان له زیانه‌كانی گۆڕانی كه‌ش و هه‌وا و كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر عێراق دابوو.
جاسم فەلاحی دەشڵێت، ئه‌مساڵ چوار ناوچه‌ی عێراق ده‌چنه ریزی گه‌رمترین 10 ناوچه‌ی جیهان، بەڵام ناوی ناوچەکانی ئاشکرا نەکردووە.
هاوکات، به گوێره‌ی پێشبینییه‌كانی كه‌شناسی، عێراق به‌ره‌وه ئه‌وه ده‌چێت له ساڵێكدا زیاتر له 300 رۆژی خۆڵباران بێت، ئەمەش بەهۆی گۆرانکارییەکانی کەش و هەوا و نەبوونی پشتێنەی سەوزایی لە دەوری شارەکان و کەمبوونەوەی ئاو لە وڵات‌دا.