"باش کوڵاندنی گۆشت رێگریی لەبڵاوبونەوەی تای خوێنبەربون دەکات"
  2022-05-10       467       

به‌گوێره‌ی‌ ڕاگه‌یه‌ندراوی‌ لینه‌ی‌ هاوبه‌شی‌ وه‌زاره‌ته‌كانی‌ ته‌ندروستی‌‌و كشتوكاڵی‌ عێراق، باش کوڵاندنی گۆشت رێگریی لەبڵاوبونەوەی تای خوێنبەربون دەکات.

ئاوێنه‌: ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی تەندروستی عێراق لیژنەیەکی لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق پێکهێنا سەبارەت بەبڵاوبونەوەی نەخۆشی تای خوێنبەربون.
 
لیژنەکە ئاماژە بەوە دەکات، باش کوڵاندنی گۆشتی سور، رێگریی لەبڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکە دەکات، دەشڵێت ئەوانەی بەخێوکەری مەڕ و ماڵاتن و راستەوخۆ دەستکاریی ئاژەڵان دەکەن، ئەوانە ئەگەری تووشبوونیان زیاترە.
 
حەمید نایف، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ لەکۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بەشێوەیەکی چڕو پڕ رێکارەکانی بڵاوبونەوەی تای خوێنبەربونی گرتووەتەبەرو بڕیاریانداوە بۆ رێگریکردنی زیاتر لەبڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکە، ڤاکسین بۆ ئاژەڵان دابینبکەن.
 
وتەبێژەکەی وەزارەتی کشتوکاڵ دەشڵێت، ئەو ڤایرۆسە لەزۆربەی وڵاتانی جیهان هەیە و رێژەکەی لە عێراق لە ئاستێکی نزمدایە.
 
وتیشی، لەگەڵ وەزارتی تەندروستی لیژنەیەکیان پێکهێناوە بۆ رێگریکردن لەبڵاوبونەوەی زیاتری ڤایرۆسەکە، داواش لەهاوبَاتیان دەکات گۆشت لەو شوێنانە بکڕن کە رێگەپێدراون لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی هەولێر تۆمارکردنی یەکەم حاڵەتی توشبون بەپەتای تای خوێنبەربونی‌ لەپارێزگای هەولێر راگەیاند.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×