ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆدەبێتەوە، خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاسای قەدەغەکردنی ئاساییكردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل دەكرێت و یاساكە بەدڵی بارزانی نییە.
ئاوێنە: فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، كارنامەی دانیشتنەكەی ئەمڕۆی ئەنجومەنەكەی بڵاوكردووەتەوە و بڕیارە كاتژمێر 11:00 ئەنجام بدرێت.
لە بڕگەی یەكەمی كارنامەی دانیشتنەكەدا هاتووە، خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاسای قەدەغەكردنی ئاساییكردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل، كە بە(قەوارەی سەهیۆنی) ناوبراوە، دەكرێت و لە 10 ماددە پێكهاتووە.
بڕگەی دووەمی دانیشتنەكەش دەنگدانە لەسەر پێكهێنانی لیژنە هەمیشەییەكان.