لیرەی توركی دابەزینێكی پێوانەیی تۆماركرد
  2022-05-13       872       

ئەمڕۆ هەینی بۆ جاری حەوتەم لیرەی توركی لەبەرامبەر دۆلاری ئەمریكی دابەزینی بەخۆیەوە بینی و بەوەش لە رۆژی چوارشەممەی رابردوەوە لەسەدا 5ی بەهای خۆی لەدەستداوە.

ئاوێنە: بەپێی هەواڵێكی رۆیتەرز، پیشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، بەهای یەك دۆلاری ئەمریكی گەیشتۆتە 15.4675 لیرەو دواتر لە 15.4410 لیرەدا جێگیربوە.

ئەوەش نزمترین ئاستی بەهای لیرەی توركییە لە مانگی كانونی یەكەمی ساڵی رابردوەوە كە بە دابەزینێكی پێوانەیی هەژماردەكرێت.

لیرەی توركی لەمساڵدا نزیكەی لەسەدا 15ی بەهای خۆی و لە ساڵی رابردوشدا نزیكەی لەسەدا 44ی بەهای خۆی لەدەستداوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×