ئەو هاوڵاتییەی شاری هەولێر كه‌ ڕایگەیاند بوو هەڕەشە لەسەر ژیانی هەیە کوژرا
  2022-05-13       2025       

ئەو هاوڵاتییەی شاری هەولێر، کە لەڕێگای ڕاگەیاندنەکانەوە ئاشکرایکرد هەڕەشە لەسەر ژیانی هەیە و سکاڵای لەدژی تۆمەتباران تۆمار کرد، کوژرا.

ئاوێنه‌: ڕۆژی ٩-١-٢٠٢٢، هاوڵاتییەک بەناوی سامی یاسین عەزیز لە کۆنگریەکى ڕۆژنامەنووسیدا لەبەردەم دادگای هەولێر ڕایگەیاند:”لە کاتژمێر ٣:١٠ خولەکى شەوى ٩ – ٩ – ٢٠٢١ لە گەڕەکى تەیراوا و لە شەقامى ٣٠ مەتریى هەولێر لەلایەن تیرۆرستێکەوە بەناوى عیسام یاسین عەزیز، کە برامە هێرشکرایە سەرم و بریندارکرام، من ئەمڕۆ سکاڵام لەدژى عیسام تۆمارکرد، ئەوەش بەهۆى ئەنجامدانى ئەو کارانەى کردوونى و لەوانەش کەسێکى لە ساڵى ٢٠١٠ و دوو کەسى دیکەى لە ساڵى ٢٠١٨ دا کوشتووە”.

سامی ئەوکات ناوی دووکەسی دیکەی هێنا، کە لەگەڵ براکەی هاوکارن و وتیشی: دوو بەرپرس پشتیوانییان دەکەن، بۆیە دەستگیر ناکرێن.

ڕۆژی ١١ی ئەم مانگە، لەنێوان شارەدێی ئاشتیی و شارۆچکەی دووکان، تەرمی کەسێک دۆزرایەوە، کە شوێنەواری پێنج فیشەک بە جەستەیەوە بوو.

عەلی عەبدوڵا بەڕێوەبەری پۆلیسی شارۆچکەی کۆیە ڕاگەیاندوه‌، دوای ئەوە تەرمەکە نێردرا بۆ پزیشکی دادوەریی لە هەولێر، دەرکەوت، تەرمی هەمان ئەو کەسەیە، کە پێشتر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیی ڕایگەیاند، مەترسیی لەسەر ژیانی هەیە.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×