چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى شیعه‌كان ده‌ستپێشخه‌ریه‌كى نوێ ده‌كات و ده‌ستپێشخه‌ریه‌كه‌یان به‌نهێنى هێشتۆته‌وه‌و سه‌ردانى سه‌دریان كردوه.
ئاوێنه: میدیا عێراقیه‌كان بڵاویانكرده‌وه، چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى شیعه‌كان بۆ تێپه‌ڕین له دۆخى ئێستاى عێراق و له‌و چه‌قبه‌ستوییه سیاسیه‌ى تێى كه‌وتوه ده‌ستپێشخه‌ریه‌كى نوێان كردوه.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، شاندى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى شیعه‌كان سه‌ردانى نه‌جه‌فیان كردوه‌و به‌نهێنى له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌در رێبه‌رى ڕه‌وتى سه‌در كۆبونه‌وه‌نه‌ته‌وه‌و چاوه‌ڕوانى وه‌ڵامى ده‌ستپێشخه‌ریه‌كه‌یان ده‌كه‌ن.
زیاتر له حه‌وت مانگ به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق تێپه‌ڕده‌بێت و تا ئێستا لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر كاندیدى پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆككۆمارى داهاتوو ڕێكنه‌كه‌وتون.