سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان سەردانی شاسوار عەبدولواحید دەکات
  2022-05-13       664       

بەرپرسێکی نەوەی نوێ ئاشکرای کرد، دوێنێ پێنجشەممە سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان سەردانی سەرۆکی جوڵانەوەی نوێی کردووە لەئۆفیسی سەرەکی خۆی لە گوندی ئەڵمانی.

ئاوێنە: فاروق غەفور، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای نەوەی نوێ لە رێگەی پەیجی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ئاشکرای کرد، "ريَواز فايةق، سەرۆکی پەرلەمان سەردانی لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن و سەردانی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێی کردوە".

هەروەها دەڵێت: "ئەم سەردانانەی سەرۆکی پەرلەمان بۆ ئەوەبووە  تا رای لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن وەربگرێت لەسەر چالاکی و کاری پەرلەمان و هەڵبژاردنی داهاتووی هەرێم".

هەروەها ناوبراو دەشڵێت: "لة سةردانةكةدا باسی  یاسای هەڵبژاردن و کۆمسیۆن کراوە کە لە دانیشتنەکەدا سەرۆکی نەوەی نوێ داوای کردوە پەرلەمان بە رۆڵی خۆی هەستێت لە لێپرسینەوە لە بەرپرسانی حکومەت و داکۆکیکردن لە مافی خەڵک و قسەکردن لەسەر ئەم هەموو ناهەقی و قەیرانەی کە هاوڵاتییان دەناڵێنن بە دەستیەوە".

هەروەها فاروق غەفور دەشڵێت: "شاسوار عەبدولواحید باسی ئەوەشی کردووە کە پێویستە هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت و کۆمسیۆنێکی بێلایەنی سەربەخۆ سەرپەرشتی هەڵبژاردنەکە بکات".

.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×