كۆبونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق دواخرا کە بڕیاربو تێیدا دەنگ لەسەر پڕۆژە یاسای پشتیوانی بۆ ئاسایشی خۆراک بدرێت و هەروەها گفتوگۆی گرژییەکانی شنگال بکرێت.
ئاوێنە: فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا رایگەیاند، دواخستنی كۆبونەوەكە لەسەر داوای ھەندێک فراکسیۆن بوە تاوەکو گفتوگۆی زیاتر بکەن لەسەر پڕۆژە یاسای پشتیوانی بۆ ئاسایشی خۆراک.
پێشتر پەرلەمانی عێراق بڵاویکردەوە لە دانیشتنی شەممەدا دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای پشتیوانی بۆ ئاسایشی خۆراک دەدرێت و ھەروەھا گفتوگۆی گرژییەکانی شنگال و چەند تەوەرێکی تری گشتی دەکرێت.