مەزڵوم عەبدی پێشوازی لە بڕیارەكەی ئەمریكا بۆ بەخشینی رۆژئاوای كوردستان لە سزاكان دەكات
  2022-05-14       474       

ئیدارەی ئەمریکا، باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا (رۆژئاوای كوردستان) لە سزاکانی وڵاتەكەی لەسەر سوریا دەبەخشێت و مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریا دیموكرات دەڵێت: بڕیارەكە بەرزدەنرخێنین

ئاوێنە: مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات، لە تویتێکدا ووسیویەتی، بڕیارەکەی ئەمریکا دبەرزدەنرخێنین بۆ بونیاتنانەوەی ژێرخانی ئابوریی و پشتیوانی ئابورییەكەمان.

ڕاشیگەیاندوە، ئەوە هەنگاوێکە بۆ ڕێگریی لە گەڕانەوەی داعش و ئومێد بە هەمو سورییەکان دەبەخشێت.

مەزڵوم عەبدی، وتوشیەتی:”پێشوازیی لە هەموو کۆمپانیایەک دەکەین، کە بیانەوێت لێرە وەبەرهێنان بکەن."

رۆژی پێنجشەممە، ئیدارەی ئەمریكا، بڕیاریدا سزاكانی وڵاتەكەی لەسەر سوریا، ئەو كۆمپانیایانە نەگرێتەوە كە وەبەرهێنان لە بواری كشتوكاڵ و بیناسازی دەكەن لە ناوچەكانی رۆژئاوای كوردستان.

بڕیارەكەی ئیدارەی ئەمریكا بۆتە جێی نیگەرانی توركیاو دوێنێ هەینی، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆكی توركیا لەوبارەیەوە وتی"ناكرێت ئەو بڕیارە هەڵەیەی واشنتۆن قبوڵ بكەین لەبارەی بەخشینی ئەو ناوچانەی دەكەونە ژێر دەستی یەپەگە لە سزاكان لەسەر سوریا."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×