كەشناسی هەرێم: سبەینێ ئەگەری دروستبونی تۆزو خۆڵ هەیە
  2022-05-14       411       

كەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمانی پارێزگاكانی هەرێم ساماڵ دەبێت و سبەینێش لەنێوان ساماڵ و نیمچەهەوردا دەبێت و ئەگەری تۆزو خۆڵێكی سوك هەیەو پلەكانی گەرماش بەرزدەبنەوە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، لە راگەیەندراوێكدا كەشوهەوای ئەمڕۆ شەممەو سبەی یەكشەممەی بڵاوكردەوە.

بەپێی راگەیەندراوەكە ئاسمانی ئەمڕۆی پارێزگای هەرێم ساماڵ دەبێت و سبەینێش ئاسمان لەنێوان ساماڵ و نیمچە هەوردا دەبێت.

بەپێی پێشبینی كەشناسی هەرێم لە دوای نیوەڕۆی سبەینێ یەكشەممەوە ئەگەر دروستبونی تۆزو خۆڵێكی سوك هەیە لەسەرجەم پارێزگاكان و هەروەها پلەكانی گەرماش لە چاو ئەمڕۆ چەند پلەیەك بەرزدەبنەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×