لە قەزای خەبات جارێکی دیکە شەڕ لە نێوان دو بنەماڵەدا رویدا
  2022-05-14       334       

ئەمڕۆ شەممە، لە قەزای خەبات لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی شەڕ لە نێوان دو بنەماڵەدا رویداو هێزێکی زۆری پۆلیس گەیشنە شوێنی روداوەكەو دۆخەكە كۆنترۆڵكراوە. ئەوەش دوای ئەوەی لە شەڕی نێوان دو برادا، ئێوارەی دوێنێ لە سنوری هەمان قەزا شەڕە تەقە دروستبو و لە ئەنجامدا پێنج کەس کوژران و دو کەسیش برینداربون.

ئاوێنە: بەپێی هەواڵێكی كەناڵی ئێن ئاڕ تی كەمێك لەمەوبەر لەمەوپێش لە گەڕەکی هەرکییان لە نزیک مزگەوتی مەلا سەلیم هەرکی لە قەزای خەبات لەسەر کێشەی زەوی و زار شەڕ لە نێوان دو بنەماڵەدا رویدا.

دو بنەماڵەکە تەنها تەقەیان لەیەکتر کردوە و پۆلیس گەیشتوەتە شوێنی روداوەکەو کۆنتڕۆڵی دۆخەکەی کردوە.

لە ئەنجامی شەڕە تەقەکە هیچ کەس نەکوژراوە و کەسیش لە دو بنەماڵەکە بریندارنەبون.

ئەمە لەکاتێکدایە، شەوی رابردو لە گوندی کەوڕەبەن لە ناحەی رزگاری سەربە قەزای خەبات لە نێوان دو برادا کە هاوسەرەکانیشییان خوشکبون لەسەر کێشەی زەوی و زار شەڕە تەقە دروستبو و لە ئەنجامدا پێنج کەس کوژران و دو کەسیش برینداربون کە برینی یەکێکیان سەختە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×