لهوهڵامی ڕاگهیهندراوهكهی کۆمپانیای نەوتی باکور، سەرچاوەیهك لهحکومەتی هەرێمی كوردستان ئاماژه بۆ ئهوه دهكات كه هیچ هێزێکی پێشمەرگە بەرەو هیچ بیرە نەوتێک جوڵەی پێنەکراوە. گومانی خۆشی ئاشكرا دهكات كه ڕاگەیەنراوەكه ڕەوایهتیدان بێت بەهێرشی عێراق بۆ سەر بیرەنەوتهكانی ههرێم.
ئاوێنه: ئهمڕۆ شهممه، لەراگەیەنراوێكدا كۆمپانیای نەوتی باكور ڕایگهیاند، حكومەتی هەرێمی كوردستان بەهاوکاری هێزیکی چەکدار، زیادەڕۆیی كردۆتەوە سەر كێڵگە نەوتییەكانی سەر بەكۆمپانیاكەیان. دهشڵێت، "كۆمپانیاكەمان سكاڵای یاسایی لەدادگای تایبەتمەندی عیراق تۆماركردوە."
لەوەڵامی ڕاگەیهنراوەکەی کۆمپانیای نەوتی باکوردا، سەرچاوەيەكی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەدەنگی ئەمریکای ڕاگەیاندووه، هیچ هێزێکی پێشمەرگە بەرەو هیچ بیرە نەوتێک جوڵەی پێنەکراوە،
سەرچاوەکە ئهوهشی وتووه، "گومان دەکەین ئەم ڕاگەیەنراوەی کۆمپانیای نەوتی باکور، سەرەتای ڕەواییدان بێت بەهێرشی عێراق بۆ سەر ئەو بیرە نەوتانەی لەژێر کۆنتڕۆڵی هەرێم دان."
لەڕاگەیهنراوهكهی کۆمپانیای نەوتی باکوردا ئەوە خراوەتەڕو كه بیرە نەوتییەکانی کۆرومۆرو خورمەڵەو ئاڤانا کە سەر بەکۆمپانیایی نەوتی باکورن لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە داگیرکراوەن، لەکاتێکدا پێویستە داهاتی نەوت لەڕێگەی کۆمپانیای نیشتیمایەوە بفرۆشرێتو بۆ گەلانی عێراق بێت.