دادگای فیدڕاڵی عێراق پڕۆژه‌ یاسای ئاسایشی خۆراكی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌
  2022-05-15       792       

دادگای فیدڕاڵی عێراق پڕۆژه‌ یاسای ئاسایشی خۆراكی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌، كه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه‌ ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی عێراق كرابو.

ئاوێنه‌: دادگای فیدڕاڵی عێراق كه‌ (بەرزترین دەسەڵاتی دادوەرییه‌ عێراق) ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ له‌سه‌ر سكاڵایه‌كی پەرلەمانتار باسم خه‌شان له‌باره‌ی پڕۆژه‌ یاسای ئاسایشی خۆراك كۆبوه‌وه‌ و بڕیاریدا كه‌ پڕۆژه‌یاساكه‌ هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌.

پڕۆژه‌ یاسای ئاسایشی خۆراك له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقه‌وه‌ له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زاره‌تی دارایی له‌ رۆژی 13ی (ئازار/3)ی 2022 به‌په‌له‌ پڕۆژه‌ یاسایه‌كی به‌ناوی  (پاڵپشتی خێرا بۆ ئاسایشی خۆراك و گه‌شه‌پێدان) ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی عێراق كرد، له ‌رۆژی 26ی (ئازار/3) له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌ خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه‌‌ یاساكه‌ كرا، بڕیاریشبو له‌دانیشتنی ئه‌مڕۆ 28ی هه‌مان مانگدا خوێندنه‌وه‌ی دوه‌می بۆ بكرێت، به‌ڵام كۆبونه‌وه‌كه‌ دواخرا.

پڕۆژە یاسای ئاسایشی خۆراک، لە 10 مادە پێکھاتوە و بەپێی پڕۆژە یاساکە حکومەتی عیراق سەرپەرشتی هەژمارێکی بانکی دەکات بۆ کۆکردنەوەی نزیکەی 45 تریلیۆن دینار، لە پارەی زیاد لە بودجەی ساڵانە و قەرزی ناوخۆیی و دەرەکی، بە مەبەستی بەکارھێنانی بۆ مسۆگەرکردنی ئاسایشی خۆراک لە عیراق، لەڕێگەی دابینکردنی پارە بۆ بەشەخۆراکی مانگانە و کڕینی گەنم و چەڵتوک، لەگەڵ پێدانی شایستەی ساڵانی رابردوی جوتیاران.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×