مستەفا کازمی: به‌ربه‌ست بۆ كاره‌كانی حكومه‌ت دروست ده‌كه‌ن
  2022-05-15       450       


مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق هەڵوێستی خۆی لەبارەی رەتکردنەوەی پرۆژە یاسای ئاسایشی خۆراک راگەیاندو ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ به‌ربه‌ست بۆ كاره‌كانی حكومه‌ت دروست ده‌كه‌ن.

ئاوێنه‌: ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق له‌سه‌ر سكاڵایه‌كی پەرلەمانتار باسم خه‌شان له‌باره‌ی پڕۆژه‌ یاسای "پشتیوانی ئاسایشی خۆراك" كۆبوه‌وه‌و بڕیاریدا كه‌ پڕۆژه‌یاساكه‌ هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌.

له‌به‌رامبه‌ردا مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌باره‌ی پڕۆژه‌ یاساكه‌وه‌ ده‌ڵبَت، كاره‌كانی حكومه‌تی ئێستای عێراق به‌گوێره‌ی ده‌ستور به‌ڕێوه‌ده‌چن، بۆ رێگه‌گرتن له‌دروستبونی كێشه‌ی ئابوری به‌هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی خۆراك له‌جیهاندا، حكومه‌ت بۆ ده‌سته‌به‌ری به‌شه‌خۆراك بۆ هاوڵاتیان و دابینكردنی هاوكاری بۆ نه‌پچڕانی كاره‌با له‌وه‌رزی هاویندا، پڕۆژه‌ یاسای "پشتیوانی ئاسایشی خۆراك"ـی پێشكه‌ش به‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كرد.

راشیگه‌یاند، پڕۆژه‌ یاساكه‌ به‌گشتی پێكهاتووه‌ له‌پاڵپشتی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی و پاراستنی چینی هه‌ژاران، دابینكردنی خزمه‌تگوزاری بۆ شاره‌كان و هه‌لی كاریش بۆ بێكاره‌كان دابین ده‌كات، جیا له‌وه‌ش هاوكارێكه‌ بۆ رێگه‌گرتن له‌ گرانبوونی نرخی كاڵا و پێشهاته‌كانی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا.

كازمی له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، ده‌سته‌به‌ر نه‌بونی هه‌موو ئه‌مانه‌، دروستكردنی به‌ربه‌سته‌ له‌به‌رده‌م كاری حكومه‌ت، ئه‌ركییه‌تی داواكارییه‌كانی گه‌لی عێراق دابین بكات.

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌ڵێت، "حكومه‌ت داوا له‌ هه‌موو لایه‌ك ده‌كات چاره‌سه‌ری ئه‌م دۆخه‌ ناهه‌مواره‌ی عێراق بكه‌ن".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×