موقتەدا سەدر: ئۆپۆزیسیۆنی نیشتمانی یەکێک لەبژاردەکانمانە
  2022-05-15       376       


موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر ده‌ڵێت، "ئێمە سەرکەوتو نەبوین لەپێکهێنانی حکومەتی زۆرینە، بەڵام هێشتا بژاردەیەکمان لەبەردەمدا ماوە کە ببین بەئۆپۆزسیۆنی نیشتیمانی، گەر لایەنەکانی دیکە تەنانەت ئەوانەش کە هاوپەیمانمان بون بتوانن حکومەت پێکبهێنن".

ئاوێنه‌: ئەمشەو یەکشەممە، سەدر لەتویتێکدا کە لەلاپەرەی تایبەتی خۆی لەتویتەر بڵاویکردوەتەوە رایگەیاند،"رێگەچارەیەکمان لەبەردەمدا ماوە کە پێویستە تاقیبکەینەوە، ئەوەیە ببینە ئۆپۆزیسیۆنی‌ نیشتمانی‌، ئەگەر لایەنەکانی‌ دیکەو فراکسیۆنەکانی‌ پەرلەمان بەوانەشەوە کە هاوپەیمانمان بون توانیان حکومەت پێکبهێنن کارێکی‌ باشە، ئەگەرنا ئەو کاتە بڕیارێکی‌ دیکەمان دەبێت کە لەو کاتەدا رایدەگەیه نین".

موقتەدا سەدر نوسیویه‌تی‌، "جێگای‌ شانازیمه‌ کە سەرکەوتو بوین لەپێکهێنانی گەورەترین کوتلەی پەرلەمان دور لەپشکپشکێنە، شەرەفمەندنم کە پشتمان بەخۆمان بەستوەو نەبوینەتە پاڵپشتی لایەنی دەرەکی، شانازی‌ ده‌كه‌م کە پەنا بۆ دەسەڵاتی دادوەری نابەم بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی گەل‌و پێداویستیەکانی پێکهێنانی حکومەت".

ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌ كه‌ جێگه‌ی شانازییه‌ كه‌ پاشكۆیه‌تی بۆ هیچ لایه‌نێكی ده‌ره‌كی ناكات‌و توانیویه‌تی ببێته‌ خاوه‌ن گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانیی له‌مێژوی عێراقدا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×