ڕێبه‌رى ڕ‌وتى سه‌در هه‌ڵوێستى خۆى له‌سه‌ر بڕیاره‌كانى دادگاى فیدڕاڵى ڕاگه‌یاندو ده‌ڵێت:"سێیه‌كى په‌كخه‌ر به‌پشتیوانى دادگا ڕێگرن له‌پێكهێنانى حكومه‌ت‌و ئاسته‌نگ بۆ ژیانى خه‌ڵك دروستده‌كه‌ن".
ئاوێنه: موقته‌دا سه‌در ڕایگه‌یاند، لایه‌نه‌كانى سێیه‌كى په‌كخه‌ر به‌پشتیوانى دادگا بونه‌ته هۆى دواخستنى پێكهێنانى حكومه‌ت‌و ژیانى خه‌ڵكیشیان قورسكردوه.
سه‌در هێما بۆ ئه‌وه‌شده‌كات، ناگه‌ڕێته‌وه بۆ پشك پشكێنه‌ى حزبى‌و ئاماده‌نییه هاوپه‌یمانى له‌گه‌ڵ سێیه‌كى په‌كخه‌ردا بكات.
شه‌وى ڕابردوو موقته‌دا سه‌در ڕایگه‌یاند، بۆ یه‌ك مانگ ده‌بنه ئۆپۆزسیۆن‌و دواتر هه‌ڵوێستى نوێیان ده‌بێت.