پەرلەمانتارێكی رەوتی سەدر: یاسای دادگای فیدراڵی هەموار دەكەینەوە
  2022-05-16       425       

مەها عادل دوری، پەرلەمانتاری رەوتی سەدر لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، كاردەكەین بۆ هەمواركردنەوەو پێداچونەوەی یاسای باڵای فیدراڵی عێراق.

ئاوێنە: مەها عادل دوری، ئەمڕۆ(دووشەممە) لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی"رێگەنادەین رۆژانی دیكتاتۆری بگەڕێتەوە."

ئەو پەرلەمانتارە، ئاماژەی بەوەشداوە كە دوێنێ و ئەمڕۆ روونبۆتەوە كە "دادگای فیدراڵی بەناوی دەسەڵاتخوازانەوە بڕیار دەدات نەك بەناوی گەلی ستەملێكراوەوە."

پێشتر موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر رەخنەی توندی لە بڕیارەكانی دادگاكە گرت و تۆمەتباری كرد بەوەی كە لە بەرژەوەندی چوارچێوەی هەماهەنگی بڕیار دەدات.  

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×