ئەکرەم ئیمام ئوغڵو: سوپاسی هەدەپە دەكەم
  2019-06-24       3938       

ئا: ئاوێنە


زۆربەی چاودێران جەغت لەوە دەكەن ئەوە كورد بو كە ئەمڕۆ چارەنوسی هەڵبژاردنی نەك هەر ئەستەنبول، بەڵكو توركیاشی دیاریكرد، كاندیدە براوەكەی جەهەبە سوپاسی "هەدەپە"ی كرد.


سەرلەنوێ‌ ئەنجامدانەوەی هەڵبژاردنی شارەداری ئەستەنبول، گەورەترین شاری توركیا، یەكێك بو لەروداوە مەزنەكانی توركیا، بردنەوەی ئەكرەم ئیمام ئۆغلوی كاندیدی جەهەپە، چەندین پەیامی گەورە‌و گرنگی بۆ توركیا‌و ئاكەپەو ئەردۆغانی تیا دەخۆێندرێتەوە، كە پاش سەركەوتنی رەجەب تەیب ئەردۆغانەوە لەهەڵبژاردنی شارەداری ئەم شارە مەزنەدا لەساڵی 1994ەوە، یەكەمینجارە لەدەستی حزبە ئەردۆغان‌و ئاكەپە دەردەهێنرێت‌و بەسەرەتای لێژ بونەوەی پێگەو نفوزی ئەوان دادەنرێت، كە لە25 ساڵی رابردودا لەسەركەوتن‌و هەڵكشانی بەردەوامدا بون.


ئەوەی جێی سەرنجە، رەتكردنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنی 31ی ئازاریش دادی ئاكەپەو كاندیدەكەی نەدان‌و لەم هەڵبژاردنەی 23ی حوزەیراندا خراپ دۆڕان. 


ئیمام ئوغڵو بەجیاوازییەکی زۆری دەنگەكان سەرکەوت، بەپێی ئەنجامی ٩٩٪ ئەو سەندوقەکانەی کە کراوەتەوە ئیمام ئوغڵو  ٧٧٧هەزارو ٥٨١ دەنگ پێش كاندیدەكەی ئاکەپە، بیناڵی یەڵدرم کەوتوە.



ئیمام ئوغڵو كە تەمەنی 49 ساڵە، وەك بەهێزترین ركەبەری رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆكی توركیا لێیدەڕوانێت‌و هیوای ئەوەی لەسەر هەڵدەچێنرێت كە لەهەڵبژاردنی داهاتوی سەرۆككۆماریدا لەئەردۆغان بباتەوە.


دروشمی سەرەكی ئەم سیاسەتمەدارە لەكاتی هەڵبژاردندا "دژایەتی گەندەڵی"‌و "ئاشتكردنەوەی پێكهاتەكانی توركیا" بو.


ئاكەپە ئەستەنبول بەقەڵای خۆی ناودەبات. ئەردۆغان رایگەیاندوە "ئەوەی ئەستەنبول بباتەوە هەمو توركیا دەباتەوە".

 

ئیمام ئۆغلو كۆلیژی كارگێڕی‌و بازرگانی لەئەستەنبول خوێندوە‌و خولیای تۆپی پێ‌‌و سەردان كردنی مزگەوت‌و قورئان خوێندنە، هەرچەندە جەهەپە بەحزبێكی سیكۆلار ناسراوە. بۆیە ركەبەرەكانی تۆمەتباری دەكەن بەریاكاری‌و بەكارهێنانی هەمان رێبازی ئەردۆغان بۆ بەدەستهێنانی دەنگی جەماوەر.


سەركردەكانی هەدەپە لەگەڵ راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەكەدا خۆشخاڵی خۆیان دەربڕی‌و بەسەركەوتنی كورد‌و هەدەپەیان ناو برد.


ئەردۆغان‌و ئاكەپەو هەوادارانیان لەچەند رۆژی رابردودا هەمو هەوڵی خۆیان خستە گەڕ بۆ ئەوەی كوردەكانی ئەستەنبول رازی بكەن دەنگ بەكاندیدەكەیان بدەن‌و پارسەنگی كێبڕكێكە لەبەرژەوەندی یەڵدرم بشكێننەوە، بەڵام بێ‌ سود بو. هەدەپە دەنگی بەكاندیدی ئۆپۆزیسیۆن داو بونە هۆی سەرخستنی بەجیاوازییەكی زۆری دەنگەكان.


لەبەرامبەردا ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، لە وتاری سەركەوتنیدا سوپاسی هەدەپەو هەمو ئەو پارت‌و دەنگدەرانەی کرد، کە دەنگیان پێداوە، بەڵێنی ئەوەشیدا، کە لەداهاتوودا جیاوازی لەنێوان هیچ کەس و لایەنێکدا نەکات. ئەو وتی "بەیەک چاو سەیری ١٦ ملیۆن خەڵکی ئیستەنبوڵ دەکەم".

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×