رۆژی پێنجشەممە پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوەو بەپێی کارنامەی کۆبونەوەکەش یەکێک لە برگەکان بریتییە لە خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای ئاسایشی خۆراک.
ئاوێنە: بەپێی كارنامەی كۆبونەوەكە كە لەلایەن سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراقەوە بڵاوكراوەتەوە، کۆبونەوەکەی رۆژی پێنجشەممە لە سێ برگە پێکهاتوە كە بڕگەی یەكەمی بریتییە لە ئەنجامدانی خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژە یاسای ئاسایشی خۆراك.
هەروەها بەپێی كارنامەی كۆبونەوەكە، بڕگەی دوەمی تەخران كراوە بۆ خوێندنەوەی دوەم بۆ پڕۆژەیاسای قەدەغەكردنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل.
هەرچی بڕگەی سێیەمە تەرخانكراوە بۆ گفتوگۆی گشتی.