عێراق نرخی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی زیادكرد
  2022-05-17       565       

عێراق بڕیاریدا ئەمساڵ بە نرخێکى زیاتر گەنم لە جوتیارانى هەرێم و عێراق وەربگیرێت. 

ئاوێنە: کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی ھەرێم، ئەمڕۆ سێشەممە، لە راگەیەنراوێکى کورتدا وتی"لەمساڵدا بۆ ھەر تەنێک گەنم بڕی 850 ھەزار دینار دەدرێتە جوتیاران."

هەروەها رێبوار ئەوڕەحمان، پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عیراق لە راگەیەندراوێكدا وتی"وەك پێشتر باسمان کرد کە ٥٠ یان ١٠٠ هەزار دینار بۆ هەر تۆنێک گەنم زیاد دەکرێت، ئەمڕۆ حکومەتی عێراق بڕیاریدا بڕی ١٠٠ هەزار دینار بۆ نرخی گەنم زیاد بکرێت، بەوەش ئەمساڵ هەر یەک تەن گەنم بە بری ٨٥٠ هەزار دینار وەردەگیرێت."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×