مستەفا کازمی: هەندێک شەقامی بەغداد ناسنامەی خۆیان لەدەستداوە پێویست پاکبکرێنەوە
  2022-05-18       418       

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، هەندێک لە شەقامەکانی بەغداد ناسنامەی خۆیان لەدەستداوە و پێویستە هەڵمەتەکانی پاکژکردنەوەیان دەستپێبکات.

ئاوێنە: ئەمڕۆ چوارشەممە، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی ئەمیندارێتی بەغدادی کردو لە کۆبونەوەیەکیشدا لەگەڵ فەرمانبەرانی دەزگاکە رایگەیاند، سەردانەکەی ئەمڕۆمان بە مەبەستی بەدواداچونە بۆ چۆنێتی بەڕێوەچونی کارەکان بەشێوەیەکی راستەوخۆ و بۆ ئەوەی بتوانین لە داهاتوشدا پەیوەندی راستەوخۆمان بەیەکەوە هەبێت.

هاوکات لە کۆبونەوەکەدا باسی لەوەکرد،"پێویستە چەمکی"ناوچەی سەوز"بگۆڕین و بچینەوە سەر ناوەکە کۆنە ئەسڵییەکەی".

ئاماژەشی بەوەکرد،" شەقامەکانی بەغداد ناسنامەی خۆیان بەهۆی پیسبون و ئەنجامدانی زیادەڕەوی لەدەستداوە، پێویستە ئەمیندارێتی بە ئەرکی خۆی هەستێت  وهەڵمەی پاککردنەوەی سەرجەم شەقامەکان ئەنجامبدات بۆ ئەوەی بەغدادێکی خاوێن ببینینەوە.

هەینی رابردو مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق ەهۆی تێوەگلانی لە کەیسی گەندەڵی و خراپ بەڕێوەبردنی ئیداری لەسەر داوای ژمارەیەک پەرلەمانتار، بڕیاری دورخستنەوەی لە پۆستکەی بۆ عەلا موعن ئەمینداری بەغداد دەرکرد.

لای خۆشییەوە عالییە نوسەیف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دوای دورخستنەوەی ئەمینداری بەغداد سەرجەم بەڵگە یاساییەکان رادەستی دەسەڵاتی دادوەری دەکەم، بەرگری لەسەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دەکەم بەهۆی ئەوەوە رێوشوێنی خراپ لە دژیان گیراوەتە بەر، داوا لە سەرۆک وەزیران دەکەم بە سەرجەم ئەو بڕیارانەدا بچێتەوە کە لەلایەن ناوبراوەوە دراون لە رابردودا".

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×