بەرهەم ساڵح تەنیا لە یەك حاڵەت لە كاندیدبوون بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق دەكشێتەوە
  2022-05-19       2131       

بەرهەم ساڵح كاندیدی یەكێتی نیشتمانی بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق رایگەیاندووە، تەنیا لە یەك حاڵەتدا لە كاندیدبوون بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار دەكشێتەوە.

ئاوێنە: بەرهەم ساڵح راشیگەیاندووە، ئەگەر مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكرات خۆی بۆ سەرۆک کۆمار كاندید بكات، ئەوكات لە بەرانبەری دەكشێتەوەو تەنانەت پشتگیریشی دەكات، ئەوەش بە قسەی عەبدوڵا خەربیت، سەركردە لە پارتی پێشكەوتنی عێراق.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ئێستا دەنگۆ هەیە، پارتی دیموكرات‌و یەكێتی نیشتمانی گەیشتوونەتە لێكتێگەیشتنی سەرەتایی بۆ دیاریكردنی كاندیدێكی هاوبەش بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری نوێی عێراق.

چەند مانگێكە پارتی‌و یەكێتی دەستیان بە ململانێ‌ كردووە لەسەر پۆستی سەرۆك كۆمار، بەهۆی ململانێكانیشانەوە دەیان كێشەو گیروگرفتیان بۆ خەڵكی هەرێمی كوردستان دروست كردووە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×