مالكی بۆ سەدر: ناكرێت حكومەت بەو شێوەیە پێكبهێنرێت
  2022-05-19       511       


نوری مالكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا وەڵامی موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدری دایەوە لەبارەی پێكهێنانی حكومەتی زۆرینەوە و رایگەیاند، ناكرێت حكومەت بەو شێوەیە پێكبهێنرێت كە باسی دەكەن.

ئاوێنه‌: نوری مالكی لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا وتی، دەبێت هەمووان لە حكومەتدا بەشداربن و رەتكردنەوەی بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی لوتكەی پشێوییە.

سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا پێشی وایە، پێداگیریكردنی سەدر لەسەر پێكهێنانی حكومەت بەبێ لایەنەكانی تری شیعە ئینكارییە، ئەو ئینكارییە مەترسییە بۆسەر پرۆسەی سیاسیی عیراق و كاری دادگا.

پێشتر موقتەدا سەدر رەخنەی لە لایەنەكانی تری شیعە گرت بەوەی رێگربوون لە بەردەم پێكهێنانی حكومەت لەلایەن سەدر و هاوپەیمانەكانییەوە، بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیشی رەتكردەوە كە دژی پرۆژە یاسای ئاسایشی خۆراك بوو.

مالكی جەختی لەوە كردووەتەوە، مانەوەی كێشەی پۆستی سەرۆككۆمار سەرەكیترین گرێی پرۆسەی سیاسییە و ئەوان هیوادارن كورد لەسەر یەك كاندید رێكبكەوێت، هەروەها رێگە بە پێكهێنانی حكومەتی پەراوێز نادەن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×