عێراق بۆ ئەمریكا: “تاوانباران” و پارە دزراوەكانمان ڕادەستبكە
  2022-05-19       443       


عێراق داوای ڕادەستكردنەوەی “تاوانباران” و گەڕاندنەوەی “پارە دزراوەكان” لە ئەمریكا دەكات.

ئاوێنه‌: ئەمڕۆ پێنجشەممە دەستەی دەستپاكیی عێراق و باڵیۆزخانەی ئەمریكا كۆبوونەوە، دادوەر عەلا جەواد سەرۆكی دەستەی دەستپاكی لەڕێگەی باڵیۆزخانەكەوە داوای لە ئەمریكا كرد ڕێگەخۆشكەر و هاوكار بێت لە گەڕاندنەوەی 14 كەس لە عێراق وەك تاوانبار دادگاییكراون و سزایان بەسەردا سەپێندراوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی دەستەی دەستپاكیی عێراق، گەڕاندنەوەی ئەو 14 كەسە ئاڵۆزە و پێویستی بە هاوكاریی ئەمریكایە، چونكە ڕەگەزنامەی ئەمریكی یاخود مافی مانەوە لەو وڵاتەیان هەیە.

سەرۆكی دەستەی دەستپاكیی عێراق، داوای لە ئەمریكا كردووە هاوكاربێت لە گەڕاندنەوەی ئەو پارە دزراوانەی عێراق كە براونەتە ئەو وڵاتە و دادگا بڕیاری گەڕاندنەوەیانی داوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×