هەولێر؛ دوای 20 ساڵ مانه‌وه‌ له‌ زیندان، دو ئەندامی بزوتنەوەی ئیسلامی ئازاد كران
  2022-05-19       1367       

نوسینگه‌ی عه‌لی باپیر، سەرۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ دوای مانه‌وه‌یان بۆ نزیكەی 20 ساڵ له‌ زیندان ئه‌مڕۆ دو هاوڵاتی ئازاد كراون و ناوبراو له‌ نوسینگه‌كه‌ی خۆی پێشوازی لێكردون. بەگوێرەی زانیارییەكان ئەو دو هاوڵاتییە ئه‌ندامی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی بون.

ئاوێنە: نوسینگەی عەلی باپیر لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی"دوای هەوڵی مامۆستا عەلی باپیر سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە 19/5/2022 هەردو زیندانیكراو (كاروان عارف)و (وشیار سابیر) دوای مانەوەیان نیزیكەی (20) ساڵ لە زیندان، ئازادكران."

ئەوەشی خستۆتەڕو"دوای ئازادبونیان ڕاستەوخۆ سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی لە مەكتەبی تایبەتی خۆی لە شاری هەولێر بەئامادەبونی كەسوكاریان، پێشوازیی لە هەردو ناوبراو كرد."

بەگوێرەی زانیارییەكان ئەو دو كەسە لە‌كاتی ده‌ستگیركردنیان ئه‌ندامی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی بون.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×