روداوێكی هاتوچۆ گیانلەدەستدان و برینداری لێكەوتەوە: بریندارێكیان بەرپرسێكی حكومەتی هەرێمە
  2022-05-19       879       

هاتوچۆی كۆیە رایگەیاند، لە روداوێكی هاتوچۆدا لە رێگەی سماقوڵی، كەسێك گیانی لەدەستداوەو پێنج كەسی دیكەش برینداربون كە یەكێك لە بریندارەكان بەرپرسێكی حكومەتی هەرێمی كوردستانە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی كۆیە، كەمێك لەمەوبەر لە راگەیەندراوێكدا وتی: لە ڕێگەی سماقوڵی لە نێوان ئۆتۆمبێلی جۆری توێتا لاندکرۆزەر و کامری ڕوداوی هاتوچۆ ڕویدا و بە هۆیەوە کەسێک گیانی لە دەستدا و پێنج کەسی تریش زامدار بون.

بەپێی راگەیەندراوەكەی هاتوچۆی كۆیە، "یەکێک لە زامدارەکان رەهێل فەرەیدون، بریکاری وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستانە."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×