یەكێتی وادەی دابەشكردنی موچەی مانگی پێنج ئاشكرادەكات
  2022-05-20       916       

میدیای رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاشكرایكرد، بڕیارە دوای مووچەی مانگی چوار راستەوخۆ دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی پێنج بکرێت.

ئاوێنە: میدیای رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، ئەمڕۆ هەینی، لە هەواڵێكدا ئاشكرایكردوە"بڕیارە لە داھاتی نەوت و ٢٠٠ ملیار دینارەکەی بەغداد موچەی مانگی ئایار دابەشبکرێت، بۆ ئەو مەبەستەش بەشێکی زۆری فەرمانگەکان لیستی موچەی مانگی پێنجیان رەوانەی گەنجینەکان کردوەو وردبینی تێدا دەکرێت."

ئاماژەی بەوەشداوە "بڕیارە دوای مووچەی مانگی چوار راستەوخۆ موچەی مانگی پێنج دابەشبکرێت و داھاتی ناوخۆش بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان تەرخان دەکرێت."

بەپێی خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیارە رۆژی دوشەممە 30/5/2022 كۆتایی بە دابەشكردنی موچەی مانگی چوار بێت.

زۆرترین بینراو
© 2022 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×