ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق پەیامێکی دیکە ئاڕاستەى هەرێم دەکات
  2022-05-20       626       

 ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق دوای بەیاننامەکەی سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری کوردستان هۆشداری دەدات و رایگەیاند، دەتوانن ڕێ و شوێنی یاسایی بگرنە بەر، نەک تۆمەت ئاراستە بکەن.

ئاوێنه‌:  ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق لە پەیامێکدا ڕایگەیاند بەگوێرەی دەستور ئەنجومەنەکەی ئەوان سەربەخۆیە، داواشی کرد لایەنە سیاسیەکان ڕێز لە ئیرادەی سەربەخۆیان بگرن و نەیانکەنە بەشێک لەناکۆکیەکانیان.

ئەنجومەنی دادوەری عێراق دەشڵێت، هەر لایەنێک کێشەی لەگەڵ بڕیارەکانی ئەوان هەیە، دەتوانن ڕێ و شوێنی قانونی بگرنە بەر نەک تۆمەت ئاراستە بکەن.

ئەو بەیاننامەیەی ئەنجومەنی دادوەری عێراق، دوای پەیامێکی سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری هەرێم دێت کە بەرگری لە فرۆشتنی نەوت بەشێوەی سەربەخۆ لەلایەن حکومەتی هەرێم کرد، بەغداشی بەکەمتەرخەم دانا لەدەرنەکردنی یاسای نەوت و غازی هەرێم، هاوکات لەسەر بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵیش دژایەتی خۆی ڕاگەیاند و ڕەخنەی لێگرت.
 

زۆرترین بینراو
© 2022 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×