سەرەتای هەفتەی داهاتوو شاندی باڵای پارتی بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی سلێمانی دەکات و لەگەڵلایەنە سیاسییەکان کۆدەبێتەوە.
ئاوێنه: ئەوەش لەکاتێکدایە پێشتر دەنگۆ ئەوە هەبوو مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی سەرۆکایەتی شاندەکە بکات کە بەنیازن سەردانی سلێمانی بکەن.
ئەم سەردانەی شاندە باڵاکەی پارتی هاوکاتە لەگەڵ ناکۆکییەکان لەبارەی دۆسیەی پۆستی سەرۆککۆمار و گرفتەکانی بەردەم پێکهێنانی حکومەتی عێراق و بڕیارەکانی دادگای باڵای فیدڕاڵی لەبارەی نادەستووریبوونی فرۆشتنی نەوت و غازی هەرێم.