نرخی نەوت بەرزبوەوە
  2022-05-21       560       

ئەمڕۆ شەممە، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینی بەشێوەیەك نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت گەیشتە سەروی 112 دۆلار.

ئاوێنە: بەپێی داتاكانی بۆرسەی جیهانی نەوت، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 112.5 دۆلار و نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی تێكساس بە 110.3 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

نرخی نەوت لە سایەی هەوڵەكانی وڵاتانی ئەوروپیدایە بۆ قەدەغەی هاوردەكردنی نەوتی روسیاو هەروەها كرانەوەی بازاڕەكانی چین و چاوەڕوانی بەرزبونەوەی خواستی ئەو وڵاتە بۆ هاوردەكردنی نەوتی زیاتر.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×