بڕیارە سبەینێ یەكشەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی سلێمانی بکات و بەجیا لەگەڵ هەریەکە لە بافڵ تاڵەبانی، سەلاحەدین بەهادین و عەلی باپیر کۆدەبێتەوە.
ئاوێنە: دڵشاد شەهاب، راوێژکاری باڵای سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ شەممە، بە روداوی راگەیاند: "سبەی یەکشەممە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی سلێمانی دەکات و بەشداری لە رێوڕەسمی دەرچوانی خولی 16ـی کۆلێژی سەربازیی قەڵاچۆڵان دەکات."
راوێژکاری باڵای سەرۆکی هەرێمی کوردستان وتیشی، پاش مەراسیمی دەرچوانی کۆلێژی سەربازی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و سهڵاحهدین بههادین، ئهمینداری گشتیی یهكگرتوی ئیسلامیی كوردستان و عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان و چەند حیزب و کەسایەتیی سیاسیی سلێمانی کۆدەبێتەوە.
دڵشاد شەهاب وتیشی "ئەو سەردانە گرنگی زۆری هەیە، کاریگەری زۆری لەسەر تواندنەوەی بەستەڵەکی نێوان لایەنە سیاسیەکان و کۆتاییهێنان بەو چەقبەستوییە سیاسییەی هەرێمی کوردستان هەیە."
دڵشاد شەهاب، هەروەها باسی لەوەش کرد، "سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەرۆشە بۆ یەکڕیزی و رێکخستنەوەی نێو ماڵی کوردستان و لێکنزیککردنەوەی لایەنە سیاسییەکان."