میدیای رەسمی پەكەكە بڵاویكردەوە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ(شەممە)، فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی توركیا بۆردومانی كەمپی ئاوارەكانی باكوری لە قەزای مەخمور كردوە.
ئاوێنە: ئاژانسی فوڕات نیوز بڵاویكردۆتەوە كە، سەعات 1ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆكهیهكی بێفڕۆكهوانی هێرشبهری توركیا له مهخمور ئۆتۆمبێلێكی كردۆته ئامانج.
هێشتا زیانە گیانییەكانی ئەو بۆردومانە دیار نین.
ئەوەش لەكاتێكدایە، بەیانی ئەمڕۆ فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی توركیا گوندێكی سنوری ناحیەی ئاغجەلەری سەربە قەزای چەمچەماڵیان بۆردومان كردو ئۆتۆمبێلێكیان كردە ئامانج كە بەقسەی بەڕێوەبەری ناحیەكە لە بۆردومانی ئۆتۆمبێلەكەدا پێنج كەس گیانیان لەدەستداوە كە دوانیان هاوڵاتی مەدەنی خەڵكی ناوچەكەن.