به‌گوێره‌ی نوێترین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی‌و ژینگه‌ی عێراق، ژماره‌ی توشبوانی تای خوێنبه‌ربون بۆ 90 توشبو به‌رزبوه‌ته‌وه، 18 كه‌سیش به‌وهۆیه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئاوێنه: ئه‌مڕۆ شه‌ممه، سه‌یف به‌در، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی‌و ژینگه‌ی عێراق له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ژماره‌ی توشبوانی تای خوێنبه‌ربون بۆ 90 توشبو به‌رزبوه‌ته‌وه، 18 كه‌سیش به‌وهۆیه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و ئه‌وانی دیكه‌ش له‌ژێر چاودێری وردی پزیشكیدان".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌گه‌ری هه‌یه ژماره‌ی توشبوان به‌تای خوێنبه‌ربون رو له‌به‌رزبونه‌وه بكات، له‌به‌رئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك حاڵه‌تی دیكه‌ی گومان‌لێكراو تۆماركراون و ئه‌نجامی پشكنینه‌كانیان تا ئێستا ده‌رنه‌چوه.
هه‌ر ئه‌مڕۆش وەزارەتی تەندروستی لەراگەیەنراوێکدا بڵاویكرده‌وه، لە بەغدا 4 کەس توشی تای خوێنبەربون بون و کەسێکیش بەهۆی نەخۆشییەکە مردوە.