كۆمەڵ: هەڵبژاردنەكان لەكاتی خۆیدا بەڕێوەبچێت‌و یاسای هەڵبژاردن هەموار بكرێته‌وه‌
  2022-05-21       220       

كۆمەڵی دادگەریی كوردستان جه‌خت له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چونی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان‌ ده‌كاته‌وه‌و به‌پێویستیشی ده‌زانێت كه‌ یاسای‌ هه‌ڵبژاردن هه‌مواربكرێته‌وه‌و تۆماری دەنگدەران پاكبكرێتەوە.

ئاوێنه‌: بەسەرپەرشتی عەلی باپیر، سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان ئەنجومەنی باڵای كۆمەڵ كۆبونەوەی ئاسایی خۆی لەشاری سلێمانی ئەنجامدا.

له‌ڕاگه‌یه‌ندراوی‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا هاتووه‌، "كۆمەڵی دادگەریی جەختدەكاتەوە لەسەر ڕای نەگۆڕی خۆی كە داوا دەكات هەڵبژاردنەكان لەكاتی خۆیدا بەڕێوەبچێت‌و هیچ شتێك بەپاساو نازانێت بۆ دواخستنیان."

ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش كراوه‌، "كۆمەڵ لەگەڵ هەمواری یاسای هەڵبژاردنەو بەپێویستی دەزانێت هەرێم بكرێتە چوار بازنەی هەڵبژاردن، هەروەها تۆماری دەنگدەران پاكبكرێتەوەو تۆماری دەنگدەرانی عێراق بكرێتە بنەما."

كۆمەڵی دادگەریی ه‌ڵێت، "پێویستە ڕای گشتیی بزانێت كە ئەوە لایەنەكانی دەسەڵاتن بەبیانوی جیاواز دەیانەوێت هەڵبژاردن دوابخرێت."

زۆرترین بینراو
© 2022 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×