عێراق.. تووشبووانی تای خوێنبەربوون لە 100 کەس نزیک بووەتەوە
  2022-05-22       440       

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی تووشی تای خوینبەربوون بوون گەیشتە 96 کەس و تاوەکو ئێستاش 18 کەس گیانیان لەدەستداوە.

ئاوێنه‌: لەمیانی لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا سەیف بەدر، وتەبیژی وەزارەتی تەندروستی عێراق بە ئاژانسی فەرمی عێراقی راگەیاندووە کە لە ئێستادا دۆخەکە مەترسیدارە و ئەمساڵ تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی تای خوێنبەربوون بەبەراورد لەگەڵ ساڵانی رابردوو زیاتر تەشەنەی کردووە و لە ئێستادا 18 کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانی لەدەستداوە.

هاوکات وتەبیژی وەزارەتی تەندروستی عێراق باسی لەوەش کردووە کە تاوەکو ئێستا 50 کەس لە تووشبووان بە تەواوی چاکبوونەتەوە و کۆی گشتی تووشبووان 96 کەسە، ئەو راشیگەیاند کە ئەگەر هەیە ژمارەی تووشبووان زیاتربێت چونکە 3 کەسی دیکە هەن کە گومانی تووشبوونیان هەیە.

بەپێی زانیارییەکانی وەزارەتی تەندروستی عێراق، لە ساڵانی حەفتاکانەوە ئەم نەخۆشییە لە عێراق هەیە و زیاتر ئەو کەسانە تووش دەبن کە ئاژەڵدارن و مەڕوماڵات بەخێودەکەن و کاری گۆشتفرۆشی دەکەن. وەزارەتی ناوبراو باس لەوەش دەکات کە هیچ ڤاکسینەک نییە بۆ رێگری لەم نەخۆشییە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×