گەشتەکانی فڕۆکەخانەی بەغدا راگیران
  2022-05-23       376       

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا رایگەیاند، بەهۆی ئەو شەپۆلی خۆڵبارینەی ماوەی چەند کاتژمێرێکە بەغدا و زۆرینەی ناوچەکانی دیکەی عێراقی گرتوەتەوە، بڕیاردراوە گەشتە ئاسمانییەکان بەشێوەیەکی کاتی رابگیرێن.

ئاوێنە: فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردوە، سەرجەم گەشتیاران و کۆمپانیاکانی بواری گەشتیاری ئاگادار دەکەنەوە کە لەم کاتەدا ئاستی بینین بۆ کەمتر لە 400 مەتر دابەزیوە، بۆیە بەهۆی ئەو شەپۆلی خۆڵبارینەی ماوەی چەند کاتژمێرێکە ڕوی لە ناوچەکە کردوە گەشتەکانی فڕۆکەخانە راگیراون.

ئاژەی بەوەشکردوە، لەکاتی ئاساییبونەوەی رەوشی کەشوهەوا و کۆتاییهاتنی خۆڵبارین، هاوڵاتیان و گەشتیاران لە دوایین رێنماییەکان ئاگادار دەکەنەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە شەوی رابردو دەستەی کەشناسی عێراق رایگەیاند، لەسبەینێوە شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین  زۆرینەی پارێزگاکانی عێراق دەگرێتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×