بەرەی تورکمانی سەرۆکێکی نوێی دیاریکرد
  2022-05-23       805       

بەرەی تورکمانی لە کۆنگرەی دووەم ساڵیدا، سەرۆکی نوێی بۆ بەرەکە هەڵبژارد و ئەرشەد ساڵحی نەیتوانی دەنگی پێویست بۆ سەرۆکایەتی بەدەستبهێنێت.

ئاوێنه‌: لە ڕاگەیەندراوێکدا بەرەی تورکمانی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆشکی سپی لە شاری کەرکوک کۆنگرەی حزبەکەیان لەژێر ناوی “بە ناسنامەی تورکمانیمانەوە پارێزگاری لە یەکێتیی عێراق دەکەین” هەڵبژاردنی سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی بەرەکەی بەست.

بەپێی ڕاگەیەندراوی فەرمیی بەرەی تورکمانی، حەسەن توران بە سەرۆکی نوێی بەرەی تورکمانی هەڵبژێردرا.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە کەرکوک گواستییەوە، ئەرشەد ساڵحی سەرۆکی پێشووی بەرەی تورکمانی نەیتوانیوە لە کۆنگرەکەدا دەنگی پێویست بەدەستبهێنێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×