گەشتەكانی فڕۆكەخانەی هەولێر بۆ دوەم جار راگیران
  2022-05-23       326       

فڕۆكەخانەی هەولێر، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، راگرتنی گەشتە ئاسمانییەكانی لە فڕۆكەخانەكەیان راگەیاند، ئەوەش بۆ دوەم جارە لەمڕۆدا گەشتەكانی ئەو فڕۆكەخانەیە بەهۆی خۆڵبارینی چڕەوە رادەگیرین.

ئاوێنە: فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، كەمێك لەمەوبەر لە راگەیەندراوێكدا وتی"ئاگاداری گشت لایەک دەکەینەوە کە بە هۆی خۆڵبارینێکی چڕ، فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر سەرجەم گەشتەکانی ڕاگرت، لە ئەگەری هەبونی هەر گۆرانکارییەک ئاگادارتان دەکەینەوە."

بەهەمان هۆكار فڕۆكەخانەی هەولێر سەعات 7:48 خولەكی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ گەشتەكانی فڕۆكەخانەكەی راگرت و لە كاتژمێر 9:35 خولەك گەشتەكانی دەستپێكردەوە.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆش فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی راگرتنی گەشتەكانی لە فڕۆكەخانەكەیان بەهۆی شەپۆلی خۆڵبارینەوە راگەیاندو وتی،"لەکاتی ئاساییبونەوەی شەپۆلی خۆڵبارینەکە گەشتەکان ئاسایی دەبنەوە."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×