ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی ڕاگەیەنرا
  2022-05-23       371       

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم ئەنجامی تاقیکردنەوەی نیشتیمانی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی و خوێندنی ئیسلامی بۆ خولی یەكەم راگەیاند.

ئاوێنە: وەزارەتەكە، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی، خوێندكاران و قوتابیان دەتوانن سەردانی ئەم لینكەی خوارەوە بكەن بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامەكانیان:

لیرە كلیك بكە بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامەكانت

هەورەها ئەوەشی خستۆتەڕو" قوتابیان و خوێندکاران لەکاتی هەبونی ناڕەزایی لە دەرەنجامی نمرەکان، دەتوانن لە سنوری پەروەردەی قەزاکان فۆرمی پەڵپ (اعتراچ) پڕبکەنەوە، دڵنیاتان دەکەینەوە بە ووردی لە پەڵپەکانتان دەکۆڵینەوە".

ئاماژەی بەوەشکردوە،  پەڵپ (اعتراچ) لە دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان دەست پێدەکات وە کۆتا وادە 29-5-2022  دەبێت تا تەواوبونی کاتی دەوامی فەرمی، هاوکات سەرجەم قوتابخانەکان و خوێندنگاکان ئاگادار دەکەینەوە کە لەماوەی دیاریکراو بۆ پەڵپ گرتن ئامادەبن لە قوتابخانەکان و خوێندنگاکەنیان بۆ پێدان و وەرگرتنەوەی فۆڕمی پەڵپ.

هاوکات بە گوێرەی ئەو خشتەیەی وەزارەتی پەروەردە بڵاویکردوەتەوە، ئەو خوێندکارانەی لە خولی یەکەمدا دەرنەچون لە 11ی حوزەیران تاقیکردنەوەکانی خولی دوەم دەستپێدەکات.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×