داعش پەلاماری گوندێكی كەركوكی داو ژمارەیەك جوتیاری كوشت
  2022-05-23       694       

ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، لەكاتێكدا دانیشتوانی گوندی سامی عاسی لەباشوری كەركوك سەرقاڵی كوژاندنەوەی ئاگرێك بوون كە لەنێو دەغڵ و دانی گوندەكەیان كەوتەوە، چەكدارانی داعش پەلاماری جوتیارانی گوندەكەیانداو ژمارەیەك گوندنشینیان كوشتوە.

ئاوێنە: لەوبارەیەوە سەرچاوەیەكی ئەمنی بە میدیای رەسمی یەكێتی راگەیاند:  پەلامارەكەی داعش لەوكاتەدا رویداوە كە خەڵكی گوندی سامی عاسی سەرقاڵی كوژاندنەوەی ئاگرێك بون كە لەدەغڵ و دانی گوندەكەیان كەوتبوەوە.

سەرچاوەكە وتیشی: بەهۆی ئەو پەلامارەوە شەش گوندنشین كوژراون كە سەرجەمیان مەدەنین و جوتیارن.

میدیا عێراقییەكان لە ئێستادا باس لەوە دەكەن كە ژمارەی كوژراوەكان بەرزبۆتەوە بۆ حەوت جوتیار.

بەوتەی سەرچاوەكەی میدیای رەسمی یەكێتی، داعش ئەمڕۆ سودی لەخراپی دۆخی كەشوهەواو شەپۆلی خۆڵبارینەكە وەرگرتوە بۆ ئەنجامدانی پەلامارەكەی، راشیگەیاند: دوای ڕوداوەكە هێزەكانی حەشدو سوپا بەدەنگ دانیشتوانی گوندەكەوە چون و كێوماڵیان لەو ناوچەیە دەستپێكردوە.

گوندی سامی عاسی دەكەوێتە نێوان هەردو شارۆچكەی رەشادو تازەوەو لەڕوی ئیدارییەوە سەر بەناحیەی تازەی پارێزگای كەركوك.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×