خۆڵبارین سبەینێی لە هەڵەبجە كردە پشوی رەسمی
  2022-05-23       239       

پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاند، بەهۆی ئەو شەپۆلی خۆڵبارینەی ناوچەكەی گرتۆتەوە سبەینێ سێشەممە لە دامەزراوەكانی حكومەتی هەرێم لە سنوری پارێزگاكەیان پشوی رەسمییە.

ئاوێنە: پارێزگای هەڵەبجە، ئەمشەو دوشەممە، لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاند: بەهۆی ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی هەرێمی کوردستانی بەگشتی و پارێزگایی هەڵەبجەی گرتوەتەوە، لەبەر ڕەوشی بریندارانی چەکی کیمیاوی و بۆ پاراستنی گیانی فەرمانبەران، لەژێر ڕۆشنایی ڕێنماییە تەندروستیەکانی وەزارەتی تەندروستی هەرێم و ناوەند و زانیارییە کەشناسییەکان کە سبەینێش خۆڵبارین بەردەوامە، بە بڕیاری پارێزگاری هەڵەبجە سبەینێ لە دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە پشووی فەرمیە."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×