عه‌لی حه‌مه‌ساڵح ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، "كۆبونه‌وه‌ی یۆنامی له‌گه‌ڵ حزبه‌كان ته‌نها نمایشه و ناتواندرێت رۆژی هه‌ڵبژاردنی كوردستانیش دیاری بكرێت و ئه‌مساڵیش هه‌ڵبژاردن ناكرێت".
ئاوێنە: عه‌لی حه‌مه‌ساڵح له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی، "به كۆبونه‌وه‌ی حیزبه‌كان له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری سكرتێری نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان هیچ گۆڕانكاریه‌ك ڕونادات، ته‌نیا نمایشه".
راشیگه‌یاندوه، "ته‌نانه‌ت ناتواندرێت ڕۆژی هه‌ڵبژاردنی كوردستانیش دیاری بكرێت، ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردن ناكرێت، هه‌ڵبژاردن پێوستی به تۆمارێكی ده‌نگده‌رانی خاوێن و میكانیزمێكی گونجاوه بۆ ڕێگری له ساخته‌كاری".
دوێنێ دوشه‌ممه، جینین پلاسخارت نوێنه‌ری سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له عێراق رایگه‌یاند، "یونامی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه نوێنه‌ری لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی بۆ كۆبونه‌وه‌یه‌كی داخراوی هاوبه‌ش بانگهێشت كرد، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه بڕیاره یه‌كی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی 2022 هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ڕێوه‌بچێت، ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه پێشوازی و ده‌رفه‌تێكی پێویست ده‌ڕه‌خسێنێت بۆ ئاڵوگۆڕی راسته‌وخۆی بیروڕاكان".
تاوه‌كو ئێستا هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، له‌سه‌ر شێواز و بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان رێكنه‌كه‌وتون و یاسای پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانیش هه‌موار نه‌كراوه‌ته‌وه و په‌رله‌مان كۆبونه‌وه‌ی بۆئه‌و مه‌به‌سته ئه‌نجام نه‌داوه.